
نێچیرڤان بارزانی
SNN
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پهسهندكردنى بودجە بە سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكومهتى فيدراڵ ناودەبات. هەروەها دەستخۆشییەکی “تایبەت” لە قوباد تاڵەبانی و شاندەکەی و فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەکات کە “پشتیوانی یەكدی بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجهى عێراقهوه، پيرۆزبايى له گهلى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەكانی سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و رێككهوتن، بە مايهى رێز و سوپاس ناودەبات و رایدەگەیێنێت: “بۆ چارسهركردنى كێشهكان و سهقامگيرى و ئاوهدانى و ئايندهيهكى باشتر، عێراق پێويستى به هاريكاريى هاوبهش و كارى پێكهوهيى ههيه و دهبێ ههموومان پشتيوانى لهو ئاراستهيه بكهين”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دهستخۆشييهكى تایبەت لە قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكومەت دەكات كە “لهگهڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به پشوودرێژی و سهركهوتووانه دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند”. هەروەها دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان دهکات كە “هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا”.
نێچیرڤان بارزانی هیوادارە ههموو لايهك پابهندى یاساكە بن و دەڵێت: “پهسهندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكومهتى فيدراڵ بێت. جێبهجێكردنى یاساكه دەبێته هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكهوهژيان و چەسپاندنی مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان. دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان دهكاتهوه تا پێكهوه لهپێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكهوتنى وڵاتدا كار بكهن”.
هەواڵی زیاتر
-
یۆنان: گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا رەتدەکەینەوە
2020-09-03 -
لێدوانی کومان لەسەر یاریەکەی ڤالنسیا
2020-12-18
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17