پاش تێپەڕاندی بودجەی عێراق دۆلار و ئاڵتوون پێکەوە بەرزبوونەوە

0
335

SNN

دوێنێ چوارشەممە، پرۆژەیاسا بودجەی 2021ی عێراق سەرجەم مادەکانی دەنگی لەسەر درا بە پشکی هەرێمیشەوە، ئەمەش دوای هەوڵە بەردەوامەکانی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، تێپەڕاندنی بودجە راستەوخۆ کاریگەری کردە سەر بەهای دۆلار و ئاڵتوون و هەردووکیان لە عێراق بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.

بۆرسەی کیفاح و حاریسە لە بەغدا دوێنی بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی تێیدا 145 هەزاربوو، بەڵام ئەمڕۆ بووە 146 هەزار و 750 دینار، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی زۆرە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا.

بەهەمانشێوە نرخی ئاڵتوونیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک دوێنێ چوارشەممە بەهای یەک مسقاڵی عەیارە 21 ی عێراقی، 321 هەزار بوو بۆ فرۆشتن، وە بۆ کڕین 316 هەزار بووە، ئەمڕۆش نرخی عەیارە 21ی عێراقی بۆ فرۆشتن 325 هەزاربووە بۆ 335 هەزاردا دەسورێتەوە.

*هەر مسقاڵێک ئاڵتوون پێنج گرامە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this