حیزبێکی نوێ دروستدەبێت کە بارەگاکەی لە سلێمانییە و کار بۆ کەرکوک دەکات

0
1129

SNN

لە پارێزگای کەرکوک پارتێکی نوێ خۆی رادەگەیەنێت کە وەک خۆیان دەڵێن “کار بۆ پێکەوە ژیان و تەبایی نێو پێکهاتەکان دەکەن”.

قەیس عەبدولقادر وتەبێژی ئەو حیزبە رایگەیاندووە “بارەگای سەرەکیی حیزبەکەیان لە پارێزگای سلێمانی دەبێت و لەوێوە چالاکییەکانیان رادەگەیەنن”.

ناوبراو ئاشکرایکردووە کە حیزبە نوێیەکەیان ناوی (پارتی ویئامی عێراقی)یە و هەموو پێکهاتەکان لەخۆ دەگرێت و کار بۆ پێکەوە ژیان دەکەن.

وتیشی: “بارەگای سەرەکی پارتی ویئامی عێراقی لە شاری سلێمانی دەبێت و ئێوارەی ئەمڕۆش چوارشەممە بەشێوەیەکی رەسمی خۆی رادەگەیەنێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this