کۆمسیۆن وادەی تۆمارى دەنگدەرانى بایۆمەترى درێژکردەوە

0
632

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکى دیکە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ماوەى تۆمارکردنى ناوى دەنگدەرانى بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى ئەمساڵ درێژ کردەوە.

ڕۆژنامەى سەباحى فەرمى لەهەواڵێکیدا 1ی نیسان ڕایگەیاند: جارێکى تر کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ماوەى تۆمارکردنى لیستى ناوى دەنگدەرانى بۆ 15 ئەم مانگە درێژ کردەوە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان چەندین جارە لیستى تۆمارى دەنگدەرانى درێژ کردووەتەوە، ئەوەش بەمەبەستى تۆمارکردن و نوێکردنەوەى ژمارەیەکى زۆرى دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەى ئەمساڵ کە بڕیارە لە 10ى تشرینى ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this