سەرۆکایەتی یەکێتیی پیرۆزبایی لەیەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکات

0
455
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

SNN-

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەیادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا لەپەیامێکدا رایدەگەیەنێت: لەمڕۆژەدا رێزی بێ پایانمان بۆ تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەردەبڕین و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ داکۆکیکردن لەسەرجەم مافەکانیان و فەراهەمکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان.

ئاماژە بەوەشدەکات ” پەروەردەکاران رۆڵی پێشەنگ دەگێڕن و لەخەمی داھاتووی نەوەکانمان کەرتی  پەروەردەیان بەبەهێزی هێشتۆتەوە کەئەمە جێگای ستایش و پێزانینە”.

دەقی پەیامەکە:

15ی ئایار رۆژێکی پرشنگدارە لەمێژووی هاوچەرخی کوردستاندا، دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەر لە پەنجاو هەشت ساڵ ئاماژەیەکی ئەرێنییە  بۆ بزوتنەوەی زانستخوازی و پێشکەوتنی کۆمەڵی کوردەواری.

 

ئێمە لەمڕۆژەدا رێزی بێ پایانمان بۆ تەواوی مامۆستایانی کوردستان دەردەبڕین و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ داکۆکیکردن لەسەرجەم مافەکانیان و فەراهەمکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان.

 

مامۆستایانی کوردستان بەگشتی و رێکخراوە تێکۆشەرەکەیان لەسەرجەم وێستگە مێژووییەکانی دۆخی میللەتەکەماندا رۆڵی پێشەنگیان بینیوە و هەمیشە بەزانست و پەرروەردەیەکی خەباتکارانە رۆڵەی کوردیان گۆشکردووە.

 

ئێمە لەیەکێتی نیشتمانی کوردستان، خۆمان بەپشتیوان و خەمخۆری راستەقینەی مامۆستایان و پەروەردەکارانی کوردستان دەزانین و دەنگمان دەخەینە پاڵ سەرجەم داواکارییە رەواکانیان، پێشمان وایە دەبێت رۆڵی زیاتر بەمامۆستایان بدرێت و زیاتر خزمەت بکرێن، چونکە بنەمای هەموو پێشکەوتنێک لە وڵاتدا زانستە، زانستیش  بەهۆی مامۆستایانەوە بۆ نەوەکانمان دەگوازرێتەوە.

 

لە ئێستاشدا وێڕای سەرجەم ئەو قەیران و کێشانەی بەرۆکیان بە وڵاتمان گرتووە، پەروەردەکاران رۆڵی پێشەنگ دەگێڕن و لەخەمی داھاتووی نەوەکانمان کەرتی  پەروەردەیان بەبەهێزی هێشتۆتەوە کەئەمە جێگای ستایش و پێزانینە.

 

ئەگەرچی لەرابردووشدا، سەدان مامۆستای تێکۆشەر

لە رێی زانست و خەباتدا رۆحی خۆیان بەم خاکە بەخشیوە و  رووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە بوونەتەوە،  لە دوای راپەڕینیش بە دروشمی مامۆستایان سەری بەرزیان بۆ موچە نەوی ناکەن، داینەمۆی بەردەوامی سیستمی پەروەردە بوون  لە کوردستاندا، بەڵام لە ئێستادا کە دۆخ و سەردەم گۆڕاوە ، دەبێت هەرچی زووە حکومەت بەدەم داخوازییە رەواکانی مامۆستایانەوە بێت و سەرجەم داوا شایستەکانیان جێبەجێ بکات.

 

پیرۆزە یادی پەنجاو هەشت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان.

 

سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

15 ئایاری 2020

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this