جەبار گۆران: لەم چەند رۆژەدا نرخی دۆلار ناجێگير دەبێت

0
182

SNN

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی رايگەياند: “لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بە 145 هەزار و 500 دينار مامەڵەی پیوەکراوە، لە کاتی داخستنی بازاڕ بە 146 هەزار و 800 دينار بووە“.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە  SNNی راگەياند: “هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە ئەمڕۆدا دەگەڕێتەوە بۆ پەسەند کردنی ياسای بودجەی عێراق، هەروەها، تاڕادەيەک خەڵک دڵنيابووەتەوە لەوەی بانکی ناوەندی عێراق لەئیستادا نرخی دۆلار دانابەزێنێت”.

وتيشی “هۆکارێکی ديکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بانکی ناوەندی لە ئێستادا بڕێکی کەم دۆلار دەخاتە بازاڕەکانەوە لەکاتێکدا لەماوەکانی رابردوودا ئەو بڕە زۆر زياتر بووە، ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “پێشبينی دەکەين لەم چەند رۆژەدا بەهای دۆلار بەرزی و نزمی و ناجێگيری بەخۆوە ببينێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this