عێراق لە مانگی ئازاردا بەبەهای نزیکەی 6 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

0
480

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاند: لە مانگی ڕابردوودا، بە بەهای نزیكەی (6) ملیار دۆلار نەوتیان فرۆشتوە.

بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتی عێراق: لەو مانگەدا، (91) ملیۆن ‌و (311) هەزار ‌و (929) بەرمیل نەوتیان هەناردە كردووە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوت (63.3) دۆلار بووە‌و كۆی داهاتیش (5.783) ملیار دولار بووە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت، لە كێڵگەكانی ناوەڕاست ‌و باشووری عێراق، (88) ملیۆن و (240) هەزار و (184) بەرمیل ‌و لە كێڵگەی كەركوكیش لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، (3) ملیۆن و (71) هەزارو (745) بەرمیل نەوتیان هەناردە كردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this