فراکسیۆنی یەکێتی داوا گەڕانەوەی مووچەکانی مانگی 1,2,3 فەرمانبەران دەکات

0
313

SNN

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەهەنگاوەكانی داڕشتنی بودجەی هەرێم كردووە و رایگەیاندووە وەك نوێنەرانی فراكسێونی یەكێتی لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی دەست دەكەین بە فشارە رەواكانمان بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو جێكردنەوەی ئەم خاڵانەی خوارەوە لە بودجەی هەرێم، كە داواكاریی رەوای خەڵكی كوردستانن، ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی داوای جێ بەجێكردنی یاسای بودجەی دەوڵەتی عیراق لە لایەن هەرێمەوە وەك خۆی كردووە، بۆ ئەوەی هیچ بیانوویەك نەدرێتە دەست بەغدا كە پشكی هەرێم نەنێریت.

داواشیكردووە یەكسانی لە خەرجكردنی پارەی وەبەرهێنان بۆ هەموو شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بچەسپێندرێت و لامەركەزیی دارایی و نەهێشتنی جیاوازی و پەراوێزخستنی ناوچەیەكی دیاری كراوە لە بودجە دا كارابكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە داواشیكردووە بڕگەیەك لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بۆ بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست جێی بكرێتەوە و هاوكات حكومەت پابەندبكرێت بە پێدانی مووچە لە كاتی خۆی و كۆتایی هێنانی بڕینی مووچە، كە پێویستە ئەم بڕگەیە لە ماددەیەكی سەربەخۆ لە بودجە جێبەجێبكریت.

یەكێكی تر لە داواكارییەكانی سەركۆ ئازاد گەڵاڵی پەرلەمانتاری یەكێتی گەڕاندنەوەی لێبڕینی مووچە بۆ مانگەكانی یەك و دوو و سێ ساڵی 2021 مووچەخۆرانە. هەروەها داوا دەكات حكومەتی هەرێم ئیلزام بكرێت بە جێ بەجیكردنی ماددەی 13 لە یاسای چاكسازی، كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشكەوتی مووچە بۆ مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this