بایدن فەرمانی کردووە بەشێک لە هێزەکانی لە کەنداو بکشێنەوە

0
149

SNN

ڕۆژنامەی ووڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە هەواڵێکدا رایگەیاند: جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە بەشێک لە هێزەکانی لە کەنداوی عەرەبی کردووە بەرەو ئەمریکا بکشێنەوە.

فەرمانەکە خۆی دەبینێتەوە لە کشانەوەی راستەقینەی هەندێک هێز و کەلوپەلی سەربازی لە ناوچەی کەنداو، ئەمە لەکاتێکدایە کە سعودیە لەژێر هێرشی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی گروپە چەکدارەکان لە یەمەن و عێراقدایە، هەروەها دەستنیشانی کردووە کە لەمەودوا بژاردەکان بۆ یارمەتیدانی سعودیە، فرۆشتنی چەکی بەرگریی و هاوبەشیی هەواڵگریی بگرێتەوە.

سێ موشەکی پاتیرۆت کە یەکێکیان لە بنکەی ئاسمانی میر سوڵتانە لە سعودیە پاشەکشەیان پێکراوە و ئەم جۆرە جوڵەیە بەشێکە لە دوبارە ڕێکخستنەوەی بونی سوپای ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهاندا و کەمکردنەوەی تێچونی بڵاوەپێکردنەکە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this