دەیان کۆچبەری کورد لە رێگای فەرەنسا لە مردن رزگارکران

0
203

SNN

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند، 36 كۆچبەر كە زۆرینەیان كورد بوون لە كاتی پەڕینەوەیان لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا گرفتیان بۆ دروستبوو، دواتر لەلایەن پۆلیسی فەڕەنساوە لە مردن ڕزگاركران.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق، دوای ئەوەی كەسوكاری كۆچبەرێكی كورد فیدراسیۆنی ئاگاداركردەوە لەوەی كە یەختێك لە كاتی پەڕینەوەیان لە فەڕەنسا بۆ بەریتانیا كیشەی تیكەتووە و ژمارەیەك لە سەرنشینەكانی هاوڵاتی هەرێمی كوردستانن و داوای بەهاناوەچوون دەكەن، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەریتانیا ڕێكخراوەكانی تایبەت بە دۆسیەی كۆچبەرانیان لە بەریتانیا و فەڕەنسا ئاگاداركردەوە.

ئاشكرایشیكرد: زانیارییان پێگەشتووە كە پۆلیسی ئێشكگری فەڕەنسا بەهانای یەختەكەوە چووە و كۆچبەرەكانی لە مردن ڕزگار كردووە. ڕوونیشیكردەوە، یەختەكە 36 كۆچبەری تێدا بووە لە ناویاندا ژن و مناڵ هەیە و ئێستا لە ژێر چاودێری و لێكۆڵینەوەدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this