
SNN
بەرپرسێکی یۆنان نیگەرانی نیشاندا لەوەی “تورکیا کۆچبەران بەکاردەهێنێت بۆ ئیستیفزازکردنی یۆنان”.
نۆتیس میتاراچی وەزیری کۆچی یۆنان بە میدیاکانی وتووە: “چەندین حاڵەت هەبووە، پۆپلیسی کەناراوی تورکیا پاڵیان بە چوپ و یەختی کۆچبەرانەوە ناوە بە ئاڕاستەی ئاوەکانی یۆنان و ئەوەش بۆ ئیستیفزازکردنی هێزەکانی کەناراوی یۆنان بووە”.
ئەو وەزیرەی یۆنان باسی لەوەکردووە کە تورکیا مەبەستی لەو ئیستیفزازکردنە دروستبوونی گرژییە لەنێوان هێزی کەناراوی ئەو دوو وڵاتە.
داواشی لە ئەنقەرە کردووە کە دەستبەرداری ئەم ڕەفتارانەی بێت.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی قسەکانی وەزیری کۆچی تورکیای دایەوە و وتی: “ئاگاداری ئەو رووداوانە نەبووین”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17