وەزیری دەرەوەی سویسرا سەردانی عێراق دەکات

0
140

SNN

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سویسرا سەردانی عێراق دەکات ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیە بۆ عێراق لە ساڵی 1979ەوە.

سەردانەکەی ئەگنازیۆ کاسیاس لە چوارچێوەی گەڕێکی سەردانەکانیدایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە دوای عەمان و لوبنان دەگرێتەوە.

بڕیارە کاسیاس لە سەردانەکەیدا چەندین پرس لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی تاوتوێ بکات، لەوانەش هەماهەنگی نێوان دوو وڵاتەکە لەسەر پرسی کۆچ و هاوکاری مرۆیی و ئاسایشی ناوچەکە و ئابووری.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی سویسرادوو رۆژ لە عێراق بمێنێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this