سەرۆکی ئەرجەنتین سەرەڕای بەکارهێنانی ڤاکسینە رووسییەکە، بەڵام تووشی کۆرۆنا بوو

0
184

SNN

ئەمڕۆ شەممە ئەلبێرتۆ هێرناندێز سەرۆکی ئەرجەنتین تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند سەرەڕای ئەوەی ڤاکسینی سپۆتنیکی رووسیشی لەخۆی دابوو پێشتر.

فێرناندێزی تەمەن 62 ساڵ لە تویتەری خۆی نووسیوێتی “تووشی تا و سەرئێشە بووم، چووم پشکنینم کرد دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم”.

پێشتر لە 21ی مانگی یەک و 11ی مانگی شوباتی رابردوودا سەرۆکی ئەرجەنتین ڤاکسینە رووسییەکەی لەخۆی دابوو دژی ڤاترۆسی کۆرۆنا.

لە ئێستادا لە ئەرجەنتین کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 44 ملیۆن کەسە، 2.3 ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمار کردووە، جگە لەوەش 56 هەزار مردن هەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this