
فۆتۆ: AP هێرشەکەی سەر کۆنگرێس
SNN
پۆليسی ئەمريکا رايگەياند: “پێناچێت رووداوەکەی کۆنگرێس پەيوەندی بە کاری تيرۆرستييەوە هەبێت، لێکۆڵينەوەکانمان لەوبارەيەوە بەردەوامە”.
یۆگاناندا پیتمان جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆنگرێسی ئەمریکا له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند: “تۆمەتبارەکە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە دوو ئەفسەری داوە پێش ئەوەی خۆی بکێشێت بە بەربەستەکانی کۆنگرێسدا، دواتر بە چەقۆ هێرشی کردە سەر پۆليسەکانی کۆنگرێس لەوکاتەدا تەقەی لێکراوە و مردووە”.
دەشڵێت “بەهۆی رووداوەکەوە پۆليسێک کوژرا و پۆليسێکی ديکە برينداربووە”.
خۆکێشانی ئۆتۆمبێلێک بە بەربەستەکانی بەردەم باڵەخانەی کۆنگرێس و شێلانی دوو پۆلیس، بووە ھۆی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند و بەهۆی ئەوەی گومانی ئەوەکرا کە رووداوەکە تیرۆریستی بێت.
دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی بە کاتی واشنتن دی سیی پایتەختی ئەمریکا، کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە خۆی کرد بە نێو پۆلیسی پارێزەری باڵەخانەی کۆنگرێسدا، لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17