ئەمڕۆ بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات

0
102

SNN

جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بە SNN راگەياند: “ئەمڕۆ بەڕیوبەرێک لە پێگەی وەزيردا لە وەزارەتی تەندروستی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەکات”.

هێرش سەليم جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بە SNN راگەياند: “مەبەستی سەردانەکە بۆ بەدواداچوونە بۆ ئەو نەخۆشخانەيەی کە بۆ چاودێريکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی دروستدەکرێت، هەروەها بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەرەوشتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسلێمانی “.

وتيشی “کاتژمێر 12 لە بەڕێوبەرايەتی گشتی تەندروستی سلێمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی سازدەکەن”.

ئەمەش لەکاتیکدايە، لە ئیستادا ژمارەی تووشبوان بە ڤايرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشان کردووە، رێکارييەکانی خۆپارێزی و قەدەغەی هاتوچۆش توندتر کراونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this