کونسوڵخانەی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی “هاوڕەگەزخواز”ەکان نیگەرانە و ئاسایشی سلێمانیش وەڵام دەداتەوە

0
758

SNN

 کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر “دەستگیرکردنی هاوڕەگەزخوازەکان” لە سلێمانی دەردەبڕێت و ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت لەشفرۆش  بوون و روونکردنەوەکەی دوێنێمان وەڵامە بۆ نیگەرانییەکان.  

دوو رۆژ پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ “نەهێشتنی دیاردەی لەشفرۆشی” دەستپێکرد و ژمارەیەک “لەشفرۆش”ی قۆڵبەست کرد.

 ئەمڕۆ شەممەش کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە تویتێکدا نووسیویەتی: “ئێمە بە نيگەرانييەوە لەو رووداوانەی سلێمانی دەڕوانين، کە وا دەردەکەوێت ئەندامانی هاورەگەز خوازان دەکەنە ئامانج و دەستگيريان دەکەن”.

عەمید پشتیوان بەهادین لێپرسراوی هێزەکانی لیژنەی  ئەمنیی سلێمانی بۆ SNN وتی: “وەڵامی ئێمە بۆ ئەو نیگەرانییانە تەنها روونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانییە و هیچی تر ناڵێین لەوبارەیەوە”.

ئاسایشی سلێمانی لە روونكردنە‌وە‌یە‌كی پێشوویدا بۆ رای گشتی رایگەیاندبوو، هەڵمەتەکەیان بۆ نەهێشتنی “دیاردەی لەشفرۆشی” لەسەر داوا و سکاڵای هاووڵاتیان بووە و ئامانجیان ھیچ توێژ و چینێكی دیریکراو نە‌بووە”.

لە روونکردنەوەکەدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شە‌وی 1-4-2021 ، “ھێزە‌كانمان ھە‌ڵمە‌تێكیان دە‌ستپێكرد بۆ نە‌ھێشتنی دیاردە‌ی لە‌شفرۆشی لە‌ یە‌كێك لە‌ناوچە‌كانی سلێمانی لە‌سە‌ر داوای زۆرێك لە‌ ھاووڵاتیانی ئە‌و گە‌ڕە‌كە‌ی كە‌ دیاردە‌‌كە‌ی تێدا زۆر ببوو و بووبووە‌ ھۆی بێزاركردنیان.. بۆیە‌ هێزەکانیان ھە‌ڵمە‌تێكیان ئە‌نجامدا تە‌نھا بۆ نە‌ھێشتنی ئە‌و دیاردە‌یە‌ و مە‌بە‌ست و ئامانجمان ھیچ توێژ و چینێكی دیکە نە‌بووە‌ بۆ ئاگاداری ھە‌موو لایە‌ك.”

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this