دوو موشەک ئاڕاستەی بنکەی بەلەد کران

0
93

SNN

سەرچاوە ئەمنييەکانی عێراق رايانگەياند: “دوو موشەکی کاتيوشا ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد کراوە لە پارێزگای سەڵاحەدين و زيانی گيانی لێنەکەوتووەتەوە”.

ميدياکانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنييەکانەوە بڵاويانکردەوە: “دوو موشەکەکە لە گوندی ئەبو عاسی کەوتووەتە خوارەوە کە بنکەی هێزەکانی ئەمريکا و هاوپەيمانانە و زيانی گيانی لێنەکەوتووەتەوە”.

لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدين بە حەوت مووشەک کرايە ئامانج، دوو لە مووشەکەکان لە نزيک بنکەکە کەوتنە خوارەوە.

بنکەی ئاسمانی بەلەد هێزەکانی ئەمريکا و هاوپەيمانانی تێدان، 64 کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دورە، ئەو بنكەیە پێشتر ناوی بنكەی ئاسمانی بەكربووە، لە ناوەڕاستی هەشتاكانی سەدەی رابردوو لەلایەن رژیمی پێشوی عێراقەوە دروستكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this