ئەم چوارشەممەيە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

0
168
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNN

بەپێی خشتەی کارەکانی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 11ی پێشنيوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، دانيشتنەکە لە سێ تەوەر پێکدێت کە ئەمانەن:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان).

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆپێشنیازەیاسای رێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری، هەروەها، پێشنیازەبڕیاری رۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی.

سێیەم: خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار (مەم بورهان محمد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this