هەیسەم جبووری: قورسترین بودجەی عێراقمان لە ساڵی 2004ەوە تێپەڕاند

0
197

SNN

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “هەموو ئەو دەنگۆیانەی باسیان لەوە دەکرد بەرێککەوتنی ژێر بەژێر بودجەی 2021 بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان پەسەند کراوە، دەنگۆی دوور لەڕاستی بوون و بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بوون”.

هەیسەم جبووری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت “یەک ترلیۆن دینارمان خستە ئەولاوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور، لەو رێژەیە تەنیا 50 ملیارمان دا بە هەرێمی کوردستان و ئەوی دیکەمان بۆ ناوەڕاست و باشوور تەرخان کرد”.

دەشڵێت: “کێ دەڵێت پارەی زیادە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور زوڵمیان لێکراوە، راست ناکات و بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن ئەم قسانە فڕێدەدات”.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییەی نیمچە رەسمیدا جبووری وتیشی: “ئەو دەنگۆیانەی باسی ئەوەیاندەکرد کە ناردنی پارەی زیادە بۆ هەرێم لە بودجەدا بە رێککەوتنی ژێر بەژێر کراوە، هەمووی پڕوپاگەندە و درۆ بوون و بۆ لێدان و هەڵوەشاندنەوەی پرۆژەیاسای بودجە بوو”.

ئاشکراشیکرد کە ئەو قسانەی دەکران مەرامیان ئەوە بووە کە حکومەت و کابینەکەی کازمی ئیحراج بکەن و لێیبدەن، دەنا قورسترین یاسای بودجەی عێراق تێپەڕێنرانەوە لە ساڵی 2004 ەوە.

رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی 11 بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this