بەهۆی کۆرۆناوە 40 هەزار منداڵی ئەمریکی یەکێک لە باوانی خۆیان لەدەستداوە

0
138

SNN

توێژینەوەیەکی تازە دەریخستووە کە 40 هەزار منداڵی ئەمریکی باوکیان یان دایکیان لەدەستداوە بەهۆی کۆرۆناوە تەنها لە ساڵی رابردوودا.

توێژینەوەکە دوێنێ دووشەممە لە گۆڤاری وەرزیی جاما دا بڵاوکراوەتەوە کە گۆڤارێکی پزیشکییە و برەو بە تەندروستیی منداڵ دەدات، دەریخستووە “بەهۆی کۆنترۆڵ نەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو ژمارەیە لە هەڵکشاندایە”.

گۆڤارەکە روونیکردووەتەوە کە منداڵانی رەشپێست زۆرترین زیانی مردنی یەکێک لە باوانیان بەردەکەوێت و 20٪ی ئەو منداڵانە پێکدەهێنن کە تەمەنیان خوار 18 ساڵ دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this