داوای سەپاندنەوەى قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت لەهەندێک شاری عێراق

0
300

SNN-

ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق رایدەگەیەنێت: حکومەتى عێراق دەبێت هەرچی زووە پێداویستییەکانى رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دابینبکات و قەدەغەی هاتوچۆش بسەپێنێتەو.

سەلام شممەری لەفراکسیۆنى سائیرون ئەوەشی باسکردووە، کە هەرچی زووە دەبێت وەزارەتى دارایی پارەی پێویست بداتە وەزارەتى تەندروستی بەمەبەستی خێراکردنى رێککارەکانى نەهێشتنى ڤایرۆسەکە.

داواشیکرد هەرچی زووە دەسەڵاتی جێبەجێکردن قەدەغەی هاتوچۆ لەهەندێک شوێن و بەتایبەت بەغدا دەستپێبکاتەوە تا لەوە زیاتر خەڵک تووشی کۆرۆنا نەبن.

دوێنێ وەزارەتى تەندروستی عێراق رایگەیاند “111 تووشبووی نوێ تۆمار کراوە لەشاری بەغدا و کۆی ژمارەى تووشبووان بۆ3143 کەس بەرز بۆتەوە و ئەوانەشی مردوون بەپەتاکە، 115 کەسن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this