میسال ئالوسی: تا ئێستا کەس نەیتوانیوە شوێنی مام جەلال بگرێتەوە لە عێراق

میسال ئالوسی و مام جەلال
SNN
سەرۆکی حیزبی ئومە و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق میسال ئالوسی لە ساڵیادی بوونی مام جەلال بە سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: “لە ئاستی ناوخۆ و هەرێمی و دەرەوەش کاریزمایەکی وەکو مام جەلال جارێکیتر نابێتەوە بە سەرۆککۆماری عێراق”.
میسال ئالوسی بە SNNی رگەیاند “لەگەڵ کۆچی مام جەلالدا عێراق کەوتە ئەوەی لەگەڵ کێشەدا ژیان بگوزەرێنێت، لەگەڵ رێزم بۆ هەموو ئەوانەی ئێستا، کەسیان نەیانتوانیوە شوێن و پێگەی مام پڕ بکەنەوە”.
لە ئاستی دەرەوەش مام جەلال توانی سەرنجی کۆمکاری عەرەبی بەلای خۆیدا رابکێشێت و لە رووی جیهانیشەوە ئەو رووە شەڕانگێزییەی وڵاتی کاڵ کردەوە کە بەهۆی رژێمی پێشووەوە عێراقی پێ ناسرا بوو.
مام جەلال خەسارەتێکی گەورە بوو لە عێراق کەوت و جێگەی هەرگیز پڕ نابێتەوە و ئەو کاریزمایە بە پیرۆزیی لە هزریی هەموو عێراقییەکدا دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ 16 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنی یەکەم سەرۆککۆماری کورد لە عێراق لە رێگەی هەڵبژاردنێکی ئازادەوە کە بووە چەتری کۆکەرەوەی هەموو عێراقییەکان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
زیدان قسەی خۆی لەسەر یاریەکەی سڤییا کرد
2020-12-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17