وەزیری پلاندانان: لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بودجەی هەرێم تاوتوێدەکەین

0
496

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی کۆبوونەوە، گفتوگۆيان لەبارەی دواین ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێم کرد.

دارا رەشيد وەزيری پلاندانانی هەێم رايگەياند: “ئەمڕۆ لەدیوانی وەزارەتی پلاندانان کۆبوونەوەی باڵای وەزارەتەکانی پلاندانان و دارایی بەرێوەچوو، بریکاری وەزارەتی پلاندانان و بەرێوەبەری گشتی بودجە لەوەزارەتی داریی ئامادەبوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دواین ئامادەکاریەکانی پرۆژە یاسای بودجە کراوە بەتایبەت پاش پەسندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا”.

هەروەها، وەزیری پلاندانان رايگەياندووە “لەکۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی بودجەی هەرێم دەکەین”.

دارا ڕەشید راشیگەیاندووە: “هەموو هەوڵێکی حکومەت بۆ دابین کردنی موچە و باش کردنی بارو ژیانی هاووڵاتیانە و لەژێر ئەو رۆشنایيە ئامادەکاریەکانی بودجەی هەرێم کاری لەسەر کراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this