ئیتالیا دەستیکردووە بە هەڵگرتنی قەدەغە لەوڵاتەکەی

0
340

SNN-

بەگوێرەی رەشنووسێک کە دزەی پێکراوە ئاشکرا بووە، داوا لەلیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کراوە لەڕۆژی 18ی ئەم مانگەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەناو شارەکان هەڵدەگیرێت، لەرۆژی 3ی مانگی حوزەیرانیشدا هاتوچۆ لەنێوان شارەکانیش دەکرێتەوە.

گەر ئەو بڕیارە چووە بواری جێبەجێکردنەوە دەبێتە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ حکومەتی ئەو وڵاتە، بەتایبەت کە دەسەڵاتداران دەیانەوێت بگەنە کاتی پشووەکانەوە.

لەڕۆژی 4ی ئایارەوە کارگە و کۆمپانیاکان کەوتوونەتەوە کار و چاوەڕێشدەکرێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو سۆپەرمارکێتەکانیش بکرێنەوە.

تائێستا 223 هەزار و 96 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 31 هەزار و 400 کەسیش مردوون و دوای ئەمریکا و بەریتانیا سێەم وڵاتە کە کۆرۆنا هاووڵاتی لێ کوشتبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this