“داوای لیستی مووچە کراوە بەبێ لێبڕين”

0
1133

SNN

بە پێی دەنگۆيەکی تۆڕەکۆمەڵايەتييەکان: “لیژنەی بایۆمەتری ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی کردووە لیستی مووچەی مانگی چوار بە رێژەی تەواو ئامادە بکەن”.

لە تۆڕە کۆمەڵايەتييەکاندا نووسراوێک بڵاوبووەتەوە و باس لەوە دەکرێت نووسراوی لیژنەی بایۆمەتریە بۆ گەنجینەکانی ناردووە کە تیایدا هاتووە:”تکایە لیستی مووچەی مانگی 4 بە رێژەی 100% ئامادەبکەن”.

ئاماژە بەوەش دەکرێت: “تەنها داواکراوە لیستی مووچە بێ لێبڕین بنێرن، نازانرێت بۆ چییە، مانگی رابردووش داوای هەمان لیست کراوە”.

لە ئێستادا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە بەبێ لێبڕين پێويستی بە نزيکەی 890 ملیار دینارهەيە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this