کۆمسيۆن: 110 حزب داواکارييان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان پێشکەشکردووە

0
518

SNN

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رايگەياند: “تا ئێستا 250 حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە و 110 حزبیش داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پێشكەش كردووە”.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماری نوێی سەبارەت بە تۆماری حزب و هاوپەیمانیەتیەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بڵاوكردەوە و تيايدا: “تا ئێستا 250 حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە، كە 110 حزبیان داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەخت پێشكەشكردووە”.

ئەوەشهاتووە: “10 هاوپەیمانیەتی سیاسی پەسەندكراون، كە هەشت هاوپەیمانیەتیان داوای بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردن پێشكەش كردووە”.

بڕیارە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ 2021، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای چەند جار لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن و دواخستنی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this