کۆسرەت ڕەسوڵ: مام جەلال چەتری کۆکەرەوەی هەموو عێراقییەکان بوو

0
157

SNN

کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ساڵیادی بوونی مام جەلال بە سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت: “مام جەلال لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا چەتری کۆکەرەوەی هەموو عێراقییەکان بوو، ستراتیژو پلانی عێراقێکی دیموکراسی و فیدرالی و پێکەوەژیانی بەبێ جیاوازی داڕشتبوو و کاری بۆ دەکرد”.

کۆسرەت ڕەسوڵ لە پەيامێکيدا نووسيويەتی “ئەمڕۆ شانزە ساڵ تێپەڕدەبێ بەسەر هەڵبژاردنی مام جەلال بە سەرۆک کۆماری عێراق، ئەو رۆژەی لە کەشێکی دیموکراسی و لەدوای رووخانی رژێمی بەعس سەرکردەیەکی کورد بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لەمێژوودا”.

دەشڵێت “لەم یادەدا لەو ڕۆژەی کە مام جەلالی هەموو کورد، ئەو مام جەلالەی کە لێبووردنی بەعس تەنهاو تەنها ئەوی نەگرتەوە، بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق و خەونی بوو عێراقی دوای رووخانی رژێمی بەعس عێراقێکی دیموکرات و فیدرال بێ و هەموو عێراقییەکان لە سایەی بحەسێنەوە”.

باسی لەوەشکردووە: “ئەمڕۆ کە ساڵیادی ئەم رووداوە گرنگە مێژوویە دەکەینەوە، لە کوردستان و عێراق لەهەموو کات زیاتر پێویستمان بە حیکمەت و سیاسەتەکانی مام جەلال هەیەو پێویستە هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە و چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بکەن و کوردستان و عێراق بگێڕینەوە سەر ئەو رێچکە راستەی کە مام جەلال و هەڤاڵەکانی خەباتمان بۆی کرد”.

ئاماژە بەوەشدەکات: ” ساڵڕۆژی هەڵبژاردنی مام جەلال بە سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ هەموو کوردێک مایەی شانازییە، بۆ من وەک هاوڕێ و هاوخەباتێک مایەی شانازییەکی گەورە بوو کەدوای ساڵانێکی زۆر لە خەبات مام جەلالی براو هەڤاڵی خۆم لەسەر کورسی سەرۆک کۆمار بینی، ئەو مام جەلالەی لە ئەشکەوت و گوندو دێهاتەکانی کوردستان خەباتی نهێنی دەکردو دەجەنگاین لەپێناو ئازادی و دیموکراسی و ڕزگارکردنی عێراق لە حوکمی دیکتاتۆری”.

لە کۆتايشدا کۆسرەت ڕەسوڵ نووسيويەتی: “دواجار مام جەلال بوو بە سەرەڕمی ئەو ئازادییەو یەکەم سەرۆک کۆماری کوردیش بوو ناوی چووە مێژووی بنیاتنانەوەی عێراق و رزگارکردنی کوردستان”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this