بانکی رافيدەين 50 مليۆن قەرز دەداتە فەرمانبەران و هاووڵاتيان

0
1011

SNN

بانكی ڕافیده‌ین رایگه‌یاند: “ده‌ستمان به‌پێدانی قه‌رزی 50 ملیۆن دیناری به‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان كردووه‌ و رێژه‌ی سودی سه‌ر قه‌رزه‌كه‌ش %5 ده‌بێت”.

بانكی ڕافیده‌ین له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاويکردووەتەوە: “قه‌رزی 50 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون دەدەينە فه‌رمانبه‌ران و 30 ملیۆن دیناریش دەدەنە هاووڵاتيان، رێژەی سودی سەر قەرزەکەش %5 ده‌بێت”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: “سه‌رجه‌م لقه‌كانمان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق راسپاردووه‌، كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، تا بتوانن بڕی قه‌رزەکە وه‌ربگرن”.

بانکی ڕافيدەين لە ساڵی 1941 دامەزراوە،لە ساڵی 1960 بووە بە بانکێکی فەرمی، لەناو عێراقدا 165 لقی هەيە لە بەشێک لە وڵاتە عەرەبييەکانيشدا لقی هەيە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this