وەزارەتی رۆشنبیری پێشکەشکردنی پڕۆگرامی چەند کەناڵێکی راگرت

0
415

SNN

بە بڕياری وەزارەتی رۆشنبيری پێشکەشکردنی سێ بەرنامەی کەناڵەکانی (نێت تيڤی، کوردماکس، کۆڕەک) راگيرا، بەهۆی ئەوەی گفتووگۆی ناو ئەو بەرنامانە دورە لە نەريتی کۆمەڵايەتی.

وەزارەتی رۆشنبيری لە نوسراوێکدا بڵاويکردەوە: “دەبێت لە ماوەی يەک هەفتەدا بەرنامەی نێت گرام لە کەناڵی نێت تيڤی، هەروەها بەرنامەی شۆ مەگەزين لە کوردماکس، نايت شۆ لە کۆڕەک، رابگيرێت لەو ماوەيەی دياريکراوە پێداچوونەوە بە سياسەتی ناوەڕۆکی بەرنامەکاندا بکرێت”.

دەشڵێت “ئەگەر پابەندی بڕيارەکە نەبن رێکاری ياسای بەرامبەر هەرسێ کەناڵەکە دەگرينەبەر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this