بۆ یەکەمجار لە گەرمیان سوود لە سووتەمەنی بەفیڕۆچوو وەردەگیرێت بۆ کارەبا

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەریتانی هەموار دەکات بەمەبەستی بەرهەمهێنانی 100 مێگا وات کارەبا.
رۆژی چوارشەممە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا بەئامادەبوونی ئەحمەد موفتی بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستێك لەگەڵ كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی هەمواركردووەتەوە.
مەرام لە هەمواری ئەو گرێبەستە بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارەكانی جێبەجێكردنی پرۆژەی وێستگەی 165 مێگاواتی گەرمیان و چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەیە دێنە بەردەم دامەزراندنی وێستگەكە کە بڕیارە لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا 100 مێگاواتی كارەبای لێ بەرهەمبێت.
ئەمە یەكەمجارە لە گەرمیان بەغازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دادەمەزرێت كە جگە لەسوودە ئابوورییەكەی بۆ پاراستنی ژینگەی ناوچەكەش گرنگی رادەبەدەری هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
2020-10-27 -
“گەندەڵی یەكێكە لە بابەتە مەترسیدارەكان”
2020-12-08
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17