گەڕی سێیەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد

0
494

SNN

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتن دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دەستپێکی گفتوگۆکەدا کە لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوەیە، رایگەیاند “پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا هەنگاوی باشی ناوە بە ئاڕاستەی چارەسەری کێشەکان”.

لە کۆبوونەوەکەدا فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتاری وڵاتەکەی دەخوێنێتەوە، کە جەختکردنەوەیە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند “گفتوگۆکەی ئەمڕۆ بۆ جەختکردنەوەیە لە پەیوەندیی هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن و چارەسەی لەمپەرەکانە”.

بەگوێرەی زانیارییەکان تەوەرێکی گفتوگۆکان باسکردنە لە کشانەوەی بەشێکی دیکەی سەربازانی سوپای ئەمریکا کە لە عێراق جێگیر کراون.

رۆژی 20-ی مانگی ئابی ساڵی پار مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتنی کرد و چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا کەوت.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی نێوان ترەمپ و کازمی پێکهاتبوو لەتاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا، بابەتە گرنگ و هاوبەشەکانی نێوانیان، هەماهەنگی نێوانیان لەبوارەکانی، ئاسایش، ئابوری، وەبەرهێنان و پرسی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this