لە کۆتایدا بەغدا دانی بە زانکۆکانی هەرێمدا نا

0
507

SNN

دوای تێپەڕینی چەندین ساڵ، دواجار كێشەی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر كرا، تەنیا كێشەی زانكۆی گەرمیان ماوە.

د. محەمەد شاكر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند: چەندین ساڵ بوو كێشەی دانپێدانانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە هەبوو، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆر، توانیمان كێشەكە چارەسەر بكەین و لە قۆناغی یەكەمدا حكومەتی عیراقی فیدراڵ دانپێدانانی بۆ حەوت زانكۆی هەرێمی كوردستان دەركرد و ئێستا ئەو حەوت زانكۆیە كێشەیان نەماوە”.

ئەندامەكەی لیژنەی خوێندنی باڵا دەڵێت :”لیژنەیەك لە بەغداوە سەردانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی دهۆكی كردووە و دەتوانم بڵێم ئەویش پەسەند كراوە و كێشەی نەماوە، تەنها زانكۆی گەرمیان ماوە بەغدا دانپێدانانی بۆ دەربكات”.

لەبارەی مەرجی بەغدا بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستانیش دانپێدانان بۆ هەندێ زانكۆ دەربكات، د. محەمەد وتی: “سەرەتا شتێكی وایان داوا كرد، بەڵام ئەوە نەكراوەتە مەرج و لابراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this