کۆمەڵێک چەکدار خێزانێک بە بارمتە دەگرن و 300 ملیۆن دیناریش دەدزن

0
720

SNN

پۆلیسی بەغدا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: کۆمەڵێک چەکداری دەمامکدار دەدەن بەسەر ماڵێکدا و دوای ئەوەی خێزانەکە بە بارمتە دەگرن، لە کاتی هەڵاتنیاندا 300 ملیۆن دینار و ئاڵتوونێکی زۆریش لەگەڵ خۆیاندا دەبەن.

رووداوەکە لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویداوە سێ چەکدارە دەمامک دارەکە هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک لە شەقامی فەلەستین، دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک خاوەن ماڵەک و ژن و منداڵەکەی بە بارمتە دەگرن، دواتر بڕی 300 ملیۆن دینار دەدزن لەگەڵ ئاڵتوونێکی زۆریش.

پۆلیس دوای ئەم رووداوە دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this