
سوتانی دەغڵودان
لەشەوی رابردوەوە سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵیەنی سنوری کەرکوک کەوتووەتەوە، بەهۆیەوە دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی لەداقوق دوبز سوتاون.
نەجیب کەریم ئەو جوتیارەی شەوی رابردوو زۆرترین زەوی سوتێنرا بە SNNی راگەیاند: درەنگانی شەوبوو کاتێک ئاگر لەدەغلودانەکەم بەردرا لەگوندی زەنقەر.
وتیشی، “بەهۆی ئاگرەکەوە 200 دۆنم زەوی گوندەکە سوتا کە 150 دۆنمیان بەتەنها زەوی من بووە”.
لەگوندی قوشقایەی قەزای دوبزیش بەهەمان شێوە ئاگر لەزەوی جوتیاران بەردراوە بەڵام لەماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵکراوە لەلایەن ئاگر کوژێنەوەوە بۆیە زیانەکانی کەمتربووە.
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆش لەکاتی دروێنەدا لەگوندی بەریەی ناحیەی زاب ئاگر دەڕاسەی جوتیارەکان گڕی گرتووە.
مولازمی یەک قەیس عەبدولدەزاق وتەبێژی بەرگری شارستانی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی حەویجە لەکاتی گونجاودا گەیشتوون بەشوێنی رووداوەکەو ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردوە بۆیە زیانەکانی زۆر نەبووە.
بەپێی ئارێکی بەرگری شارستانی عێراق لە 21ی نیسانەوە تا 14ی ئەم مانگە 426 دۆنم بەرهەمی دانەوێڵە سوتاوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17