عێراق: رەنگە قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ بۆ مانگی رەمەزان پەیڕەو بکرێت

0
518

SNN

بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رەنگە حکومەتی عێراق قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ لە هەموو پارێزگاکان رابگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای سەلامەتی عێراق لە شاری بەغدا دەستیکردووە بە کۆبوونەوەی چڕ بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی کۆرۆنا و تووشبوونی مەترسیداری خەڵک.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، لە ئێستادا کۆبوونەوەی چڕ و پڕ لەنێوان لیژنەی باڵای سەلاممەتیی نیشتمانی و حکومەتی عێراقدا بەڕێوەدەچیت بۆ ئە مەبەستە.

دەنگۆی ئەوە هەیە دەسەڵاتدارانی عێراق بڕیاری قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ رابگەیەنن لە مانگی رەمەزاندا، بەهۆی ئەوەی کۆرۆنا دۆخێکی مەترسیداری دروستکردووە.

دوێنێ لە عێراق زیاتر لە 8331 کس تووشی کۆرۆنا بوون و 31 کەسی  دیکە مردن و 895 هەزار و 692 کەس لە عێراق تائێستا تووشبوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this