بەرهەم ساڵح واژووی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کرد

0
132

SNN

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق واژووی لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کرد.

سەرۆکۆماری عێراق دوای واژووکردنەکە رایگەیاند: واژووکردنی بودجە بۆ دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی گەلەکەمانە لە عێراق، لەگەڵ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینای عێراق، لەگەڵ خەرجییە گرنگەکانی حکومەت.

هەروەها بەرهەم ساڵح جەختی لە گرنگی چاکسازی دارایی و ئابووری کردەوە لەگەڵ پشتیوانی کەرتە ئابوورییەکان کە هاوکار دەبێت بۆ گەشەسەندن و پێشکەوتن، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە گرنگی پرۆژەیاسای بودجە کرد کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دابنکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات لەگەڵ فەراهەمکردنی هەلی کار بۆ لاوانی وڵات و لەگەڵ بەردەوامیدا دان بە رێگەی چاکسازی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

دوای دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەران پرۆژەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراو ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان بەرهەم ساڵح واژووی لەسەر کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this