لیوا قارەمان کەمال: ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە بووەتە خاوەنی 16 لیوا

0
126

SNN

لیوا قارەمان کەمال بۆ SNN دەڵێت: “ئەو دەنگۆیانە راست نین کە گوایا دوو لیوای هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە خرابێتنە لیستی رەشەوە، دەشڵێت: “ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە خاوەنی 16 لیوای هاوبەشە”.

لە ھەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە “ئەمریکا لیوای 9ـی پیادە و لیوای 12ـی پیادەی ھێزی پێشمەرگەی خستبێتە لیستی رەشی تیرۆرەوە”.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان بە SNNی راگەیاند “هیچ لیوایەک نەخراوەتە لیستی رەشەوە و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە”.

وتیشی: “لە ئێستادا دوو لیوای دیکە پێکهێنراون، یەکێکیان دەستبەکار بووە و ئەوی دیکەشیان فەرمانی پێکهێنانی بۆ دەرچووە و لە دروستکردندایە”.

لیوا قارەمان کەمال راشیگەیاند “لە ئێستادا کۆی لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەیان 16 لیوایە و ئەرکی خۆیان لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبینن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this