“ماوەی رۆژووگرتن لە عێراق 15 کاتژمێر و 30 خولەکە”

0
117

SNN

بە پێی پێشبینیەكانی فەلەكناسی وڵاتی سعودیە، بۆ رەمەزانی ئەمساڵ لە عیراق لە سەرەتای مانگدا، ماوەی رۆژووگرتن 14 كاتژمێر و 27 خولەك دەبێت، لە كۆتای منگەکەشدا دەبێتە 15 كاتژمێر و 30 خولەك.

فەلەکناسی سعوديە راشيگەياندووە: “بۆ رەمەزانی ئەمساڵ لەناو وڵاتە عەرەبیەكاندا درێژترین ماوەی رۆژووگرتن لە وڵاتی جەزائیر تۆمار دەكرێت بەوەی لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا 14 كاتژمێر و 39 خولەك دەبێت و لە كۆتایدا دەبێتە 15 كاتژمێر و 50 خولەك”.

هەروەها وڵاتی سعودیە لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا ماوەی رۆژووگرتنی 13 كاتژمێر و 51 خولەك دەبێت و لە كۆتایدا دەبێتە 14 كاتژمێر و 7 خولەك.

پێشتر، وڵاتی سعوديە رايگەياند: “رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆتایی بەمانگی شەعبان دێت و رۆژی سێشەممە 13ی نیسان یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this