فڕۆکەخانەی هەولێر: قەدەغەی هاتووچۆ ئەوانە ناگرێتەوە کە گەشتيان هەيە

0
112

SNN

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رايگەياند: “قەدەغەی هاتووچۆ ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە گەشتيان هەيە، دوای دەست پێکردنی کاتی قەدەغەی هاتووچۆ بە هەبوونی تیکتی گەشتکردن هاتووچۆ رێگەپێدراو دەبیت”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی فرۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “ئاگادری گشت هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەینەوە کەوا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەولەتی هەولێر بە شێوەی ئاسایی بەردەوامە وە گەشتەکان لە کاتی خۆی دا ئەنجام دەدرێت”.

راشيگەياند: “راگەیاندراوی قەدەغەی هاتووچۆ ئەو گەشتیارانەی کە گەشت دەکەن یاخود ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە ناگرێتەوە، بۆیە لە کاتی دیاری کراوی گەشتەکەدا لە فرۆکەخانە ئامادەبن، لەبەر ئەوەی دوای دەستپێکردنی کاتی قەدەغەی هاتووچۆ بە هەبوونی تیکتی گەشتکردن هاتووچۆ رێگەپێدراو دەبیت بۆ فڕۆکەخانە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this