یەکێک لە دەوڵەمەند ترین پیاوەکانی بەریتانیا لە کۆشکەکەی خۆی بە چەقۆ کوژرا

0
736

SNN

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە کە سێر ریچارد لیکسینیگتن یەکێک لە هەرە زەنگین و سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتە لە باخێکی گەشتیاریی خۆی بەچەقۆ کوژراوە و هاوڕێ ژنەکەشی بەسەختیی بریندار کراوە.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی بەریتانیا، ریچاردی تەمەن 83 ساڵ هێرشێکی توندی بە چەقۆ کراوەتە سەر لەیەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی خۆی لە گوندێک کە نرخی ئەو کۆشکەی 2 ملیۆن پاوەنە.

لە رووداوەکەدا هاوڕێ ژنەکەشی بریندار بووە کە تەمەنی 65 ساڵە و شوێنی هێرشەکەش کەوتووەتە شاری گیلینگهام لە هەرێمی دۆرست-ی باشووری بەیتانیا.

دوای رووداوەکە پۆلیس کەسێکی 34 ساڵیان دەستگیر کردووە کە پەیوەندی بە رووداوەکە هەیە و کەمێک برینداریی بە جەستەی ئەویشەوە دیارە.

سامانەکەی سێر ریچارد لیکسینیگتن بە 301 ملیۆن پاوەن مەزەندە دەکرێت کە لە ریزبەندی 435ەمینی لیستی سەندەی تایمزدا دێت لەڕووی دەوڵەمەندترینەکانی بەریتانیا و خاوەنی ژمارەیەکی گەورە لە هۆتێل و موڵک و زەوی گەشتیارییە لە هەموو بەریتانیادا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this