وەزارەتی پەروەردەی هەرێم سەرجەم خوێندنگەکان ئاگادار دەکاتەوە

0
855

SNN

بەڕێوەبەرایەتی پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی ئاگادارییەکی لەبارەی بەکارهێنانی سیستەمی خوێندنی ئەلکترۆنی بڵاوکردەوە.

لە ئاگاداریییەکەدا ئەو فەرمانگەیە چەند ڕێنماییەکی داوە بە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان و دەڵێت پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda  بکەن بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی قوتابیان  و خوێندکاران و مامۆستایان.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:  

ئاگاداریەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانانی پەروەردەییەوە بۆ کارگێری قوتابخانەکان (بەکارهێنەری سیستەمی e-Parwarda لە قوتابخانەکان)

سەبارەت بە پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (eWane) ئاگاداری قوتابخانەکان دەکەینەوە کە :

1 – ئەو قوتابی و خوێندکارانەی ئەم ساڵی خوێندن گواستراونەوه، کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ewane  گۆڕاوە ،  پێویستە وشەی بەکارهێنەر و وشەی نهێنییە نوێیەکە بگاتە دەستی قوتابی.

2 – ئەو مامۆستایانەی ( هەمیشەیی، وانەبێژ ، گرێبەست ) کە لەم ساڵەی خوێندن لە قوتابخانەیەک  بۆ قوتابخانەیەکی دیکە گواستنراوە ، پێویستە کارگێری قوتابخانەکەی ئێستای کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی تایبەت بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane بداتێ.

3 – کارگێری قوتابخانەکان (ڕاهێنەری قوتابخانە)  پێویستە بە زووترین کات سەردانی سیستەمی e-Parwarda  بکات بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتی تایبەت بە کۆدی بەکارهێنەر  و وشەی نهێنی قوتابیان  و خوێندکاران و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane. بۆ بینینی کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان پێویستە سەردانی بەشی قوتابخانە لە سیستەمی e-Parwarda بکرێت و پاشان بچێتە ناو بەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە ، پاشان هەردوو ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی مامۆستایان ) وە ڕاپۆرتی (ناو و کۆدی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی قوتابیان) داونلۆد بکرێت.

4 – کارگێری قوتابخانەکان بە هیچ شێوەیەک نابێت کۆدی بەکارهێنەر  ووشەی نهێنی قوتابیان و مامۆستایان کە تایبەتە بە قوتابخانەی ئەلیکترونی ewane لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.

5 – پێویستە ڕاهێنەرانی سیستەمی e-Parwarda  لە پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بەدواداچوونی تەواو بکەن لەگەڵ قوتابخانەکانیان بۆ جێبەجێکردنی  هەموو گۆڕانکارییەکانی خاڵە ئاماژەپێکراوەکان.

زهير محمد عبدالله

ی. ب.گ. پلاندانانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی

9/4/2021

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this