ئەوەی ئێستا داعش بەڕێوە دەبات سەربە ئەمریکییەکان بووە

0
510

SNN

رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی دەڵێت: “ئەوەی ئێستا خۆی بە کەسی یەکەمی داعش دەزانێت، پێشتر سیخوڕی ئەمریکییەکان بووە لەناو زینداندا و پیاوی خۆیان بووە”.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکیدا نووسیوێتی “بەندكراوی عێراقی ژمارە (M060108-01) كە (ئەبو ئیبراهیم قوڕەشی) بووە و لە دوای (ئەبوبەكر بەغدادی) دەسەڵاتی ڕێكخراوەكەی گرتە دەست، لەو كاتەی زیندانی بووە لە عێراق، سیخوڕی ئەمریكییەكان بووە و گوێڕایەڵی پلە یەکی ئەوان بووە وهەرچییەکیان پێبوتایە لە کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر زیندانییەکان، داوێتییە ئەمریکییەکان”.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، قوڕەشی لەساڵی (2008) دوای چەندین ڕۆژ لێپرسینەوە لێی ڕێنمایی وردی دەربارەی چۆنێتی دۆزینەوەی بارەگا نهێنیەكانی میدیای ڕێكخراوەكەی داوە بە ئەمریكییەكان، تەنانەت وردەكاری زۆری داوە وەك ڕەنگی دەرگای بارەگاكانیش.

کاتێک پرسیار کراوە لەبارەی فەرماندەی دووەمی رێکخراوەکە کە کەسێکی سویدی بەئەسڵ مەغریبی بووە و ناوی ئەبو قەسورە بووە، قوڕەشی بەوردیی شوێنی مانەوەی ناوبراوی داوەتە ئەمریکییەکان و بەوەش دوای هەفتەیەک لە موسڵ فڕۆکەی ئەمریکی کوشتی.

واشنتۆن پۆست لە بەشێكی تری ڕاپۆرتەكەیدا ئەوەی ئاشكرا كردووە، بەپێی بەڵگەنامە نهێنیەكانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، قوڕەشی سیخوڕێكی پڕ بەرهەم بووە و دەیان وردەكاری پێشكەش كردووە كە زۆر بەنرخ بوون و هاوكاربوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپانەی كە ئێستا خۆی سەركردەیانە.

کریستۆفەر مایەر یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان دەڵێت: “قوڕەشی کە ناوەی راستیی (ئەمی محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان مەولی) بووە، هەموو شتێکی کردووە تا خۆی بمێنێتەوە، تۆمارێکی درێژیشی هەیە لە دژایەتیکردنی بیانییەکانی ناو داعش دا”.

قوڕەشی عێراقییە و ئەو كاتەی بەندكراوە لەساڵی (2007) بۆ سەرەتای (2008) تەمەنی (31) ساڵ بووە، دەیان جار لێپرسینەوەی لەگەڵدا كراوە لەلایەن بەرپرسانی سەربازی ئەمریكی، تۆماری وەستانی لێكۆڵینەوە لێی مانگی (7) ی (2008) ە، بەڵام كاتی ئازادكردنی دیار نییە.

ساڵی 2019 قوڕەشی بەیعەتی بە ئەبوبەکر بەغدادی داوە کە رۆژی 27ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ لە هێرشێکی ئەمریکییەکاندا لە سوریا کوژرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this