پێنج زیندانیکراوەکەی بادینان تۆمەتەکانیان رەتدەکەنەوە و باس لە خراپی دۆخیان دەکەن

0
623
بادینان

SNN

بڕیاردەری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ دەڵێت: “پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانەکەی بادینان سەرتاپا ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە کە ئاڕاستەیانکراوە و دەشڵێن لەرووی دەروونییەوە تێکشکاون و تووشی چەندین نەخۆشی پێست بوون”.

بەدریە ئیسماعیل بە دەنگی ئەمریکای وتووە: ” ئەوان سەرتاپا تۆمەتەکانیان ڕەتدەکەنەوە، یەکێک لەوانە تۆمەتبار کراوە بەهەڵگرتنی چەک دەڵێت هەرگیزا و هەرگیز من نەمهێشتووە مناڵەکەشم تەنانەت دەمانچەی پلاستیکی بەکاربهێنێت لەبەرئەوەی جۆرێک لەتوندوتیژی لەمێشکیدا تۆمار نەبێت، یەکێکی تر دەڵێت من تۆمەتبار کراوم بەوەی گوایە ئاسایشی هەرێمی کوردستانم تێکدابێت، من 14 ساڵە هۆشیاری خەڵک دەکەم بەئەندازەی باڵەمێشولەیەک زیانم بەهیچ کەسێک و تاکێکی کۆمەڵگە نەگەیاندووە کەی ئەوە ڕەوای حەقە! کاتێک دادوەر حوکمەکەمی خوێندەوە یەکسەر توشی بورانەوە بووە و لەهۆش خۆی چووە لەبەرئەوەی زوڵمێکە، یەکێکی تر لەهاووڵاتیەکان ڕۆژنامەنووسە دەڵێت من پێنج ساڵە هەموو ئەوەلیاتێکم لێ زەوتکراوە و مافی دەنگدانیشم نەبووە وەکو هاوڵاتی ئەم وڵاتە حسابم بۆ ناکرێت، سەرتاپا تۆمەتەکانیان ڕەتدەکەنەوە تەنها وەکو کەسێک بەیاسا ڕێگەمان پێدراوە ئازادی ڕادەربڕینمان هەبێت ڕای خۆمان دەرببڕین تەنها ئەوە بووە و هیچ شتێکی تر.”

سەبارەت بەتەندروستیان دەڵێت: “بەداخەوە تەندروستیان ئەوانەی لەهۆڵەکەدا بۆنموونە هەر هۆڵی 135 کەسی تێدایە، من وتەی خۆیان دەگوازمەوە، وتەی خۆیان لەسزادراوان دەڵێت لەژوورەکەمان زۆربەمان توشی هەستیاری پێست و سوربوونەوە و دروستبوونی زیپکە بووین هەتا یەکێک لەوانە دەستەواژەی گەڕیی بەکارهێنا (لەگەڵ ڕێزی تەواوم ) بەڵام خۆی ئەو دەستەواژەیەی بەکارهێنا لەبەرئەوەی لەژوورەکەدا پاڵەپەستۆ و لۆدێکی زۆر هەیە دەڵێت لەکاتی خەوتندا بەیەکەوە کەپس دەبیین تەنها چوار بست مەسافەی ئیسراحەت و حەوانەوەمان هەیە”.

لەبارەی داواکارییەکانیانەوە دەڵێت: ” داوا دەکەن کە پێداچوونەوە بەحوکمەکەیاندا بکەن بەگشتی داوای تەمییزی حوکمەکەیان دەکرد هەروەها داوای بینینی کەسوکاریان دەکەن، وە داوای بینینی پارێزەر دەکەن، وە داوای ئەوە دەکەن بۆنموونە پەڕتووک و پێنووس هەبێت”.

رۆژی 16ی ئەم مانگە، دادگای تاوانی هه‌ولێر، سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر پێنج لە دەستگیرکراوانی بادیناندا سەپاند ئەوەش نیگەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لێکەوتەوە و داوای ئازادکردنیان دەکرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this