نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

0
507

SNN

راوێژکارێکی نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: “بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق، سەردانی شاری بەغدا دەکات”.

فەلاح مستەفا بە رۆژنامەی سەباحی عێراقی نیمچە رەسمی وتووە “ئامانجی سەردانەکە وەک دەستپێشخەرییەکە و سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و چەند بەرپرسێکی باڵای عێراقدا کۆدەبێتەوە”.

وتیشی: “ئەم سەردانانە گرنگن بۆ هەردوولا و دەبنەهۆی پتەوکردنی پەیوەندیی دووقۆڵیی هەردوولا و هەرکاتێک ئەو هاموشۆیانە زیاد بووبن، سەقامگیەیی سیاسیی زیاتر بوون”.

سەبارەت بە تەوەرەکانی سەردانەکەش، فەلاح مستەفا وتوێتی: “پرسی بودجە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ڤایرۆسی کۆرۆنا و داعش و چەندین پرسی دیکە باسیان لێوە دەکرێت لەمیانی سەردانەکەدا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this