شارێکی مێژووی لە میسر دۆزراوەتەوە

0
422

SNN

شارێکی مێژووی لە وڵاتی ميسر دۆزراوەتەوە و دووهەمین دۆزینەوەی شوێنەواری گرنگە لە پاش دۆزینەوەی گۆڕی تووت عانخ ئاموون.

تيمێکی مێژووی لە وڵاتی ميسر رايگەياند: “پاش چەندین هەفتەی کارکردن بۆ لابردنی لم، شارێکی گەورەمان دۆزییەوە کە لە دۆخێکی باشدایە، نزیکەی هەموو دیوارەکانی ماون و ژوورەکان پڕن لە کەرەستەی پێداویستی رۆژانە”.

بێتسی بریان پرۆفیسۆری شوێنەواری میسر لە زانکۆی جۆنس هۆپکنس رایگەیاند: “دۆزینەوەی شاری ونبووی ئاتەن، نزیک لوکسەر، شوێنی دۆڵی “پاشاکان دووهەمین دۆزینەوەی شوێنەواری  گرنگە لە پاش دۆزینەوەی گۆڕی تووت عانخ ئاموون”.

دەشڵێت “ئاتەن سەرنجێکی دەگمەنمان بۆ ژیانی میسرییە کۆنەکان دەداتێ لەو کاتەی کە ئیمپراتۆریەتەکە لە دەوڵەمەنترین کاتیدا بوو”.

زاهی حەواس شوێنەوارناسی بەناوبانگی میسر و وەزیری پێشووی شوێنەوار بەڕێوەبەرایەتی تیمی شوێنەوارناسییەکەی کردووە دەڵێت “چەندین تیمی بیانی بەدواین ئەم شارەدا گەڕاون بەڵام نەیاندۆزییەوە”.

شوێنەوارناسان لەوبڕوایەدان مێژووی ئەم شارە بۆ سەردەمی ئامینهۆتێپی سێهەم دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی 1391 بۆ 1353 ی پێش زاین دەسەڵاتی هەبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this