کۆمسيۆن: کاتی هەڵبژاردنەکانی عێراق دواناخرێت

0
258

SNN

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رايگەياند:”10 تشرينی يەکەم هەڵبژاردن دەکرێت و ئەو وادەیە گۆرانکاریی بەسەردا نایەت”.

 جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسيۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: “10  تشرینی یەکەم وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە و بەهیچ شێوەیەک پاشگەزبوونەوە نییە، چونکە بەڕێوەنەچوونی هەڵبژاردن سەرپێچیکردنی ماددەی هەشتە لە یاسای ژمارە نۆی ساڵی 2020ـی یاسای هەڵبژاردنەکان، وتيشی تا17-4-2021 پێشوازی لە لیستی کانديدەکان دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “تاوەكو ئێستا 301 كەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان کانديدکردووە، لە کاتێکدا 17ی ئەم مانگە دوایین وادەیە بۆ ناوتۆمارکردن”.

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راشيگەياند: “246 كەس وەك تاك، 51 كەس لەرێگەی پارتەكان و چوار كەسیش لە رێگەی هاوپەیمانییەكان خۆیان کانديدکردووە، ئەمەش لە ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان كەمترە، كە 329 كورسییە”.

پێشتر، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رايگەياند: “تا ئێستا 250 حزب مۆڵەتیان وەرگرتووە و 110 حزبیش داواكارییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق پێشكەش كردووە”.

بڕیارە رۆژی 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام بدرێت، ئەوەش دوای چەند جار لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن و دواخستنی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this