هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمريکا زياديکردووە

0
462
نەوت

SNN

فەرمانگە وزەی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە: “هاوردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بۆ 245 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی فەرمانگەی وزەی ئەمريکا: “هەفتەی رابردوو ئەمەریکا پێنج ملیۆن و 556 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە نۆ وڵاتەوە هاوردەکردووە، ئه‌مه‌ش بەراورد بە هەفتەی پێشووتر، بڕی 52 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیادی كردووه‌.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، هەفتەی رابردوو ئەمەریکا رۆژانە 245 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردەکردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتری رۆژانە 88 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە زیاتر بووە.

لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوەداوە، زۆرترین هاوردەی نەوتی ئەمەریکا لە کەنەدا بووە، بە بڕی سێ ملیۆن و 414 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دواتر بە بڕی جیاواز نەوتی لە هەریەك لە مەکسیک و ئیکوادۆر و سعوودیە و عێراق هاوردەکردوو

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this