ڤاکسينی ئەسترازينکا لەنێوان دڵنيای و دوودڵی هاووڵاتياندا

0
265

SNN

لە ئێستادا جيهان سەرقاڵی پرسی ڤاکسين و بەکارهێنانيەتی، چەند جۆرێک لە ڤاکسين دەدرێت بە هاووڵاتيان، يەکێک لەو جۆرە ڤاکسينانە ڤاکسينی ئەسترازينکايە کە بەرهەمهێنراوی وڵاتی بەريتانيايە.

ڤاکسينی ئەسترازينکا لە چەند وڵاتێک بەکاردەهێنرێت لەنێويشياندا لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە ئێستادا مشتومڕێکی گەرمی درووستکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی چەند حاڵەتێک روويداوە لەناو ئەو کەسانەی ڤاکسينەکەيان پێدراوە.

“ئەو حاڵەتانەی لە بەڕيتانيا روويداوە هاووڵاتيانی دوودڵ کردووە”

نوێترين ئاماری دەزگای رێکخستنی دەرمان و چاودێری تەندروستی، سەر بە وەزارەتی تەندروستی بەڕيتانيا: “زياتر لە 18 مليۆن کەس ڤاکسينی ئەسترازينکايان وەرگرتووە، لەو ژمارەيەش 30 کەس تووشی مەينی خوێن بوون لەنێويشياندا حەوت کەس گيانيان لەدەستداوە”.

ئەو حاڵەتانەی کە روويداوە لە بەڕيتانيا، هاووڵاتيانی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە بەشێکيان ترسيان لە بەکارهێنانی ڤاکسينەکە هەيە و نايانەوێت بەکاريبهێنن، بەشێکی ديکە پێيانوايە ئەو حاڵەتانەی تۆمار کراون چەند حاڵەتێکی کەم و دەگمەنن و ئامادەن ڤاکسينەکە بەکاربهێنن.

تەندروستی هەرێم چی دەڵێت لەوبارەيەوە؟

لە سەر بەکارهێنانی ڤاکسينەکەش لە هەرێمی کوردستان، ڕەهێڵ فەرەيدون بريکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێکيدا بە SNNی راگەياند: “بەپێی لێکۆڵينەوەيەکی رێکخراوی تەندروستی جيهانی دەرکەوتووە حاڵەتەکانی مردن بە ڤاکسينی ئەسترازينکا هيچ بنەمايەکی زانستی نييە بەڵکو ئەو حاڵەتانەی کە روويداوە کاريگەری دوای چاکبوونەوەيە لە ڤايرۆسەکە، لای خۆشمان چەند کەسێک دوای چاکبونەوەيان تووشی جەڵدەی دڵ بوون”.

وتيشی “لەپاش ئەو حاڵەتانەی کە روويداوە لە بەريتانيا ئێمە پەيوەنديمان بە رێکخراوی تەندروستی جيهانييەوە کردووە و وتويانە ڤاکسينەکە هيچ کێشەيەکی تەندروستی نييە و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت”.

راشيگەياند: “لە هەرێمی کوردستان حاڵەت هەبووە رۆژێک تا سێ رۆژ تا و کۆمەڵێک ئازاری هەبووە، بەڵام ئەم حاڵەتانە جێگەی مەترسی نين، تا ئەم ساتە هيچ حاڵەتێکی مەترسيدار بەهۆی ڤاکسينی ئەسترازينکاوە تۆمار نەکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “داوا لە هاووڵاتيان دەکەين نەترسن و ڤاکسينەکە بەکاربهێنن چونکە دەبێتەهۆی پاراستنيان بەتايبەت بۆ بەتەمەنەکان، لێدانی لە لێنەدانی باشترە و دەيانپارێزێت لە ڤايرۆسی کۆرۆنا”.

پێشتريش، ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە SNNی راگەياند: “تا ئێستا ڤاکسينەکە لای رێکخراوی تەندروستی جيهانی پەسەندە کاريگەری ئەوتۆی نييە تا رابگيرێت و بەکارنەهێنرێت، ئەگەر هەر حاڵەتێکی لەوجۆرە هەبێت و لە رووی زانستييەوە پشتڕاست بکرێتەوە بە دڵنيايەوە بەکارهێنانی لە هەرێم رادەگيرێت”.

لەلايەکی ديکەوە لە چەند رۆژی رابردوودا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هاووڵاتییەک بڵاوکردەوە کە دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نیشانەی لێدەرکەوتووە.

راشيگەياندووە: “ئەم نیشانە لاوەکییانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش چاوەڕوانکراوە و لەهەندێك کەس روودەدات و لەوانەیە بۆ ماوە 24 بۆ 48 کاتژمێر بمێنێتەوە، ئەم نەخۆشە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کردووە چارەسەری تەواوی پێشکەش کراوە بۆ ماوەیەکی کاتی ماوەتەوە و دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە”.

“ڤاکسينی ئەسترازينکا بە دوو ژەم بەکاردەهێنرێت”

ڤاکسينی ئەسترازينکا هی وڵاتی بەريتانيايە و زانکۆی ئۆکسفۆرد بەرهەميهێناوە، لە 19ی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکرايەوە، بە دوو ژەم بەکاردەهێنرێت، بە وتەی بەرهەمهێنەرانی ڤاکسينەکە لە دوای بەکارهێنانی ژەمی يەکەمی 76% کاريگەرە، لەدوای 22 هەفتە لە بەکارهێنانی ژەمی دووەم بە رێژەی81.3% کاريگەری دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this