ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە عێراقە و سەردانی هەرێمیش دەکات

0
118

SNN

ئەمڕۆ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی بە سەردانێك گەیشتە عێراق و لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژمارەیەک بەرپرسی عێراق کۆبووەوە، بڕیاریشە سەردانی هەرێم بکات.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام بە بەشداریی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازییان لە ئەحمەد ئەبو غەیت، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی کرد، لە دیدارەکەدا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق گفتوگۆکرا.
هەروەها سەرۆککۆماری عێراق جەختی لە بەهێزکردنی هاریکاریی بازرگانی و ئابووری و پشتیوانیکردن لە دەرفەتی وەبەرهێنان و گەشەپێدان کردووەتەوە، ھەروەھا باسی لە گرنگیی رۆڵی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی کرد لە ھێنانەکایەوەی ھاوئاهەنگیی ھاوبەشی نێوان وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵەکە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ” باسی چەند بابەتێكمان كرد پێوەست بە دۆخی ناوچەكە و پێوەندی نێوان عێراق و كۆمكاری عەرەبی، جیا لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئەنجامی سەردانی شاندی عێراق بۆ وڵاتانی ناوچەكە، لەوانە سەردانەكانی دوایی سەرۆكوەزیرانی عێراق”.

روونی كردەوە، باسی پێوەندییەكانی عەرەبیمان بە گشتی كرد، جیا لە پێوەندیی عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران و گفتوگۆمان لەبارەی چەند بابەتێكی پێوەندیدار لە كاری كۆمكاری عەرەبی و هاریكاری لە بوارەدا كرد، بەشێكی دیدارەكەمان پێوەست بوو بە دۆخی سووریا كە كاریگەری لەسەر دۆخی عێراق هەیە.

لای خۆیەوە ئەبو غەیت وتی، بە وردی چاودێری كاروباری عێراق دەكەم لە رووی دیپلۆماسییەوە كە بەرجەستەی متمانەبەخۆبوونی دەكات، هیوادارین ئەو سەردانە پاڵپشتی بێت بۆ پێوەندییەكانی كۆمكاری عەرەبی و عێراق، بەڵێن دەدەین ئامادە بین بۆ هەر داواكارییەكی عێراق كە یەكێكە لە دامەزرێنەرانی كۆمكارەكە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this