سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێم، باس لە گرنگی جێبەجێکردنی پرۆژەیاسای بودجە دەکەن

0
411

SNN

لە دوای سەردانەکەی بۆ بەغدای پایتەخت نێچیرڤان بارزانی چاوی بە سەرۆکوەزیران و ئەندامانی دادگای باڵای عێراق و بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کەوت و تێیدا هەردووکیان جەختیان لە گرنگی جێبەجێکردنی بەندەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق کردەوە.

بەرهەم ساڵح لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کردوو باسیان لە دواین گۆرانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، لەگەڵ بەردەوامیدان بە گفتووگۆکانی نێوان هەردوولا، بەمەبەستی بەدیهێنانی پێداویستی و ژیانی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا.

هەردوولاش باسیان لە گرنگی جێبەجێکردنی بەندەکانی بودجە کردەوە، بۆ کۆتایی هێنان بە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور، وە مافی سەرجەم هاووڵاتیان پارێزراوبێت و دوربن لە ناکۆکییە سیاسییەکان، لە بەشێکی دیکەی گفتووگۆکەیاندا هەردوولا باسیان لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق کردەوە و لەگەڵ هێورکردنەوەی دۆخەکە تا هەڵبژاردنەکە دوربێت لە ساختەکاری.

لە کۆتایدا هەردوولا جەختیان لە رێکخستن و یەگرتنی هێزەکانیان کردەوە، بەمەبەستی رێگریکردن لە هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this